٢٩ نیسان ٢٠١٩ - ١٢:٠٤
 مانگی سووری تورکی هاوکاری خۆراکی بەسەر خوێنداکارانی زانکۆ دابەش دەکات

مانگی سووری تورکی ٣٠٠ پاكەتی خۆراكی لە حودەیدە و تەعز و ٢٠٠ی دیکەی لە شارۆچكەی خوڕمەسكەر بەسەر خوێندكارانی زانكۆدا دابەش کرد.

مانگی سووری تورکی ٣٠٠ پاكەتی خۆراكی لە حودەیدە و تەعز و ٢٠٠ی دیکەی لە شارۆچكەی خوڕمەسكەر بەسەر خوێندكارانی زانكۆدا دابەش کرد.

مستەفا ئایدن، سەرۆكی شاندی مانگی سووری توركی لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، هاوكارییەكانیان بەبۆنەی نزیكبوونەوەی مانگی رەمەزانەوە گەیاندووەتە ناوچە جیاجیاكانی یەمەن و دابەشیانكردووە.

هاوکات مستەفا ئایدن راشیگەیاند، مانگی سووری توركی لە ٢٠ی نیسانەوە تا ئێستا لە ناوچكانی مەئریب، حەزرەمەوت، ئەبیەن، عەدەن، لەحج و تەعز ١١ هەزار پاكەت خۆراكی بەسەر ئاوارە و خوێندكاراندا دابەشكردووە.

هەروەها ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە مانگی سووری توركی لە مانگی ئاداریشدا زیاتر لە هەشت هەزار پاكەت خۆراكی لە شارەكانی مەئریب و جەوف دابەشكردووە.